پەیامی کورد... گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و سعودیە دەستپێدەکاتەوە
بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و سعودیە لەچوارچێوەی رێککەوتنەکەیاندا دەستپێبکاتەوە.
ئەمرۆ شەممە 15ـی 4ـێ 2023، ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، لە زاری فەرمانگەی گەشتوگوزاری وڵاتەکەیەوە رایگەیاند، جێبەجێکردنی بڕگە و خاڵەکانی ناو رێککەوتنی نێوان تاران و ریاز دەستیپێکردووە و لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی نێوان حەسەن زرنگار ئیبرقویی، سەرۆکی وەفدی باڵای ئێران و عەبدولمەجید بن راشد، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، باسیان لە کردنەوەی نوێنەرایەتییەکانی ھەردوو وڵات لەو دوو وڵاتە کردووە.
ئاماژە بەوەشکردووە، بەپێی رێکارەکان و زیاترکردنی کارئاسانییەکان، بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا نوێنەرانیەتییەکانی ئێران و سعودیە لە ھەردوو وڵات بکرێنەوە و راستەوخۆش دوای ئەو ھەنگاوە، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەسپێدەکاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە