گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەوروپا دەست پێدەکاتەوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەوروپا دەست پێدەکاتەوە

پەیامی کورد … گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەوروپا دەست پێدەکاتەوە

 

دوای زیاتر له‌ ساڵێك‌ راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتانی ئەوروپا، بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چاوەڕێ دەکرێت لەسەرەتای مانگی تەمموزەوە جارێکی دیکەش گەشتەکان دەست پێبکەنەوە.

 

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئەحمەد ھۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر رایگەیاند: دوای ئەوەی مانگی ئازاری ساڵی رابردوو بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتانی ئەوروپا راگیران، بەهۆیەوە داهاتی فڕۆکەخانەکان بۆ زیاتر لەنیوە دابەزی.

 

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر وتیشی: لەئێستادا تەنها ئەو کەسانەی پێویستی پزیشکییان هەیە دەتوانن سەردانی وڵاتانی ئەوروپا بکەن، بەڵام لەگەڵ کەمبوونەوەی ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا چاوەڕێ دەکرێت لە مانگی تەمموزدا ھاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان ھەرێم و وڵاتانی ئەوروپا دەست پێبکاتەوە.

 

شایه‌نی باسه‌، له‌ 17/3/ 2020 بە ئامانجی خۆپارێزی بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق بڕیاری راگرتنی سەرجەم گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی پەسەندکرد و دواتریش بەچەند قۆناغێک گەشتەکانی ئاسایی کردەووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە