جارێکی دیکە لەدژی پەنابەران لە وڵاتەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا واژۆی یاسایەک دەکات و داوایەک ئاراستەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەکات.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە جیم ماتیس، وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی کردووە، لیستێکی ئەو سەربازگایانە ئامادە بکات، کە باکردێن بۆ زیندانیکردنی پەنابەرە نایاساییەکان لە ئەمریکا.
باس لەوەشکراوە، بەپێی یاساکە، کە دوێنێ هەینی ترەمپ واژۆی کردووە، پەنابەرانی نایاسایی لە ئەمریکا، تا رۆژی بڕیاردان لەسەر وەرگرتنیان، لە گرتووخانەکان دەمێننەوە.
جێی ئاماژەیە دۆناڵد ترەمپ هەر لەسەرەتای بوونی بەسەرۆکی ئەمریکا، دژایەتی خۆی بۆ پەنابەران دەربڕیوە و رێکارەکانی پێدانی ڤیزای وڵاتەکەشی بەهاووڵاتییانی ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی، توندتر کردووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە