پەیامی کورد... ڕووسیا دوو تۆڕی کۆمەڵایەتی قەدەغە دەکات
دادگای مۆسکۆ بڕیاری قەدەغەکردنی فەیسبووک و ئینستاگرامی دەرکرد لە ڕووسیادا.
بەپێی میدیاکانی ڕووسیا، دادگای مۆسکۆ، داواکارییەکی پەسەندکردووە سەبارەت بەو کەیسەی لەلایەن جێگری یەکەمی داواکاری گشتی دژی کۆمپانیای مێتا تۆمارکراوە بۆ قەدەغەکردنی چالاکییەکانی پێگەکانی لەناو خاکی ڕووسیا.
بەپێی بڕیارەکە، هەر دوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام قەدەغە دەکرێن، بەهۆی ئەوەی چالاکی توندوتیژانەیان بەرامبەر بە گەلی ڕووسیا بڵاو کردووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە