ئەمڕۆ سێشەممە 26-3-2024 لیوا مافپەروەر تارق ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،"لە پێناوی پاراستنی شکۆی ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە بەرپرسن لە پاراستنی سەر و گیانی هاوڵاتییان، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتیی قەدەغەیە بە جلووبەرگی سەربازیی بۆ هیچ مەبەستێك، جگە لە ئەرکی فەرمی ئەفسەر و کارمەندان ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا،"ئەگەر بەشداری هەر چالاکییەك بکەن پێویست بێت جلوبەرگی فەرمی لە دەرەوەی کاتی دەوام لە بەر بکەن و ئەو چالاکییە لە هەر کەناڵێکی میدیایی یان تۆڕی کۆمەڵایەتی پیشان بدرێت پێویستە ڕەزامەندی سەرووی خۆیان وەربگرن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو،"هەر کەسێك بۆ هەر مەبەستێکی دیکە جلوبەرگی فەرمی لەبەر بکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆی نمایش بکات، لێپرسنەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت بۆ کاری پێویست".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە