لە مەریوان چوار هاووڵاتی دەستبەسەر کران

لە مەریوان چوار هاووڵاتی دەستبەسەر کران


پەیامی کورد... لە مەریوان چوار هاووڵاتی دەستبەسەر کران


لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی مەریوان، چوار هاووڵاتی ئەم شارە بە ناوەکانی جەلیل ئەحمەدی ٤٥ ساڵ، هیوا داربەرزین ٣٠ ساڵ، جەلال محەممەدیان ٤٣ ساڵ و ئیدریس محەممەدیان ٣١ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیە گوازراونەتەوە.


بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو چوار هاووڵاتییە کە خێزاندارن، ڕۆژی شەممە، ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) کاتژمێر ٧ی ئێوارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ئورمیە گوازراونەتەوە.

جەلال محەممەدیان لە کاتێکدا دەستبەسەرکراوە کە لە ناڕەزایەتییەکاندا هەر دوو لاقی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بریندار بووە.


ناوەندە ئەمنییەکان سەرەڕای دەستبەسەرکردنی ئەم چوار هاووڵاتییە، ماڵەکانیان گەڕاون و دەستیان بەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایلەکانیشیاندا گرتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە