دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە بۆکان

بەرواری بڵاوکردنەوە :
دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە بۆکان

پەیامی کورد... دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە بۆکان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هاووڵاتییەکیان بە ناوی خالید حاجی ڕەسووڵ پوور دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، خالید حاجی ڕەسووڵ پوور لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە و هێزە ئەمنییەکان دواتر ڕژانەتە ناو ماڵەکەی و ماڵەکەشیان پشکنیوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی نیسان، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوی محەممەد فەتحوڵڵایی بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان کاتژمێر ٣ی بەرەبەیان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە لە بەر دەستدا نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە