پەیامی کورد … شەڕەتەقەكەی شەوی ڕابردووی سلێمانی، ۱۰ قوربانی لێكەوتەوە
درەنگانێكی شەوی رابردوو لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری لەنێوان دوو هێز ڕوویداو ماوەیەكی زۆر تەقەیەكی زۆر بیستراو بەپێی زانیارییەكان، شەڕە تەقەكان لەئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی دوو هێزی چەكدار ڕوویداوەو بەهۆیەوە قوربانیش هەیە.
بەهۆی شەڕەتەقەكەی شەوی ڕابردووی سلێمانی لە هێزەكانی لیژنەی ئەمنی سلێمانی حەوت بریندار هەیە كە برینی دووانیان سەختەو سێ برینداری دیكە لە هێزی كۆماندۆ هەیە.
ڕوداوەكە بەو جۆرە بووە، شەوی رابردوو هێزەكانی لیژنەی ئەمنی سلێمانی كە پێكهاتووە لە ( ئاساییش، بەرگری فریاكەوتن، پۆلیسی فریاكەوتن، پۆلیسی هاتوچۆ) بازگەیەكی پشكنین لەبەردەم هۆتێل ئەبوسەنا دادەنێن، ئەوەی تا ئێستا بە ناڕەسمی باس دەكرێت، كچی بەرپرسێكی هەرێم دەكەوێتە بازگەكەوەو بەهۆی داواكردنی ناسنامە دەمەقاڵی دروست دەبێت و كچەكەش تەلەفۆن دەكات و هێزێكی لیوای تایبەتی باوكی دەگەنە شوێنی رووداوەكەو تەقە دەكەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە