پەیامی کورد... رووداوێكی هاتوچۆ لە باکووری کوردستان ١٩ قوربانی لێكەوتەوە
لە روداوێكی هاتووچۆدا لەشاری وانی باكوری كوردستان 19 كەس بریندار بوون و دۆخی تەندروستیان جێگیرە.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی باكوری كوردستان، بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی ئەرجیش لە پارێزگای وان لە باكوری كوردستان، لە ئەنجامی پێكدادانی مینی پاسێك و ئۆتۆمبێلێكی بازرگانی بچووك، ١٩ كەس برینداربوون.
ئەوەشخراوەتەڕوو: ڕوداوەكە بە جۆرێك بووە، مینی پاسەكە لە كاتی پێچكردنەوەدا خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی بازرگانیدا و بەوهۆیەوە 19 كەس بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە