پەیامی کورد... ژمارەی ئەو کەسانەی لە زاخۆ ژەهراویبوون گەیشتنە ١٨٥ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی خواردنی خواردنگەیەکەوە لە قەزای زاخۆ ژەهراوی بوون، گەیشتنە ١٨٥ کەس و ٣٥یان لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
قایمقامیەتی زاخۆ بڵاوی کردووەتەوە، دوێنێ چوارشەممە بەهۆی جێبەجێ نەکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان ١٨٥ کەس لە خواردنگەیەکی زاخۆ ژەهراوی بوون و سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و چارەسەری تەندروستیان وەرگرتووە.
باس لەوەشکراوە، ئەو کەسانەی ژەهراویبوون زۆربەیان ڕەوانەی ماڵەوە کراون، تەنیا ٣٥ کەسیان لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
لای خۆیەوە موشیر محەممەد قایمقامی ناوەندی قەزای زاخۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو خواردنگەیەی بووەتە هۆی ژەهراویبوونی هاووڵاتییان خواردنی خێرای فرۆشتووە، خاوەنەکەی دەستگیرکراوە و دوو لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنراوە ئەنجامەکانیان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە