پەیامی کورد... یەکەم حاڵەتی پەتای کۆلێرا لە کەرکووک تۆمار کرا
تەندروستیی کەرکووک بڵاوی کردەوە، بەفەرمی یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆلێرا لە کەرکووک تۆمارکراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکووک ئاماژەی بەوە کردووە، ئەنجامی پشکنینی حاڵەتێکی گوماناوی پشتڕاستی کردووەتەوە کە کۆلێرایە و ئەوەش یەکەم تووشبووە لە شارەکە تۆمار دەکرێت.
باسی لەوەشکردووە، تووشبووەکە لە دەرەوەی کەرکووک تووشی پەتاکە بووە و نیشانەکەشی «سکچوون و ڕشانەوەیەتی».
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە