گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە هیچ حاڵەتێکی پەتای (کۆلێرا) لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 11/6/2024، دکتۆر سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بڵاوی کردەوە: "هیچ حاڵەتێکی پەتای (کۆلێرا) لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە و ئەوەی ئێستا هەیە تەنها پەتای سکچوون و رشانەوەیە."
هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەشی بەوە داوە کە ئەو پەتای سکچوون و رشانەوەیە زیاتر لە نێو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە