پەیامی کورد... سکاڵا دژی نووری مالیکی تۆ مار کرا
لەسەر ئەو تۆمار دەنگییانەی لە کۆبوونەوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دزی پێکراوە لە دادگای کەرخی بەغدا سکاڵای دژی نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا تۆ مار کرا.
پارێزەر "زەینەب جاسم باقر" بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە حەشدی شەعبی و سەرکردە سیاسییەکان و دروستبوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی، سکاڵای لە دژی مالیکی لە دادگای کەرخ تۆمار کردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەوەی لەو تۆمارە دەنگییانەدا باس کراوە، دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆیی، بۆیە داوای لە دادگا کردووە، لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو تۆمار دەنگییانە بکرێت و ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێت و خوێنی هیچ لایەنێک و گەل نەڕژێت

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە