عێراق سکاڵای لە دژی ئێران تۆمارکرد

عێراق سکاڵای لە دژی ئێران تۆمارکرد

پەیامی کورد... عێراق سکاڵای لە دژی ئێران تۆمارکرد


عێراق لە دژی هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر سکاڵای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی تۆمار کرد و جەختیش دەکاتەوە لەوەی قوربانییانی هێرشەکە کەسانی مەدەنین.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە دژی هێرشە دوژمنکارییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر سکاڵای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی تۆمار کرد و جەختیشیکردەوە، ئەوانەی لە هێرشەکەدا بوونەتە قوربانی مەدەنین و زیانی ماددیشی بە موڵکی تاك و گشت لێکەوتووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەشیخستەڕوو کە سکاڵاکەی لە چوارچێوەی دوو نامەی چوونیەك بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا تۆمار کردووە.

ڕاشیگەیاند لە نامەکاندا ئەوە دووپاتکراوەتەوە کە هێرشە دوژمنکارییەکە پێشێلکارییەکی ڕوونی سەروەری عێراق و سەلامەتی هەرێمایەتی و ئاسایشی گەلی عێراقە.

شەوی دووشەممە، سوپای پاسداران بە 11 مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر چەند شوێنێکی مەدەنی و بە هۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی شەهید و برینداربوون.

دەستدرێژییەکەی ئێران لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی کاردانەوەی لێکەوەتەوە و هێرشەکەیان ئیدانە کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە