لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دان کۆتس، بەڕێوەبەری ئاژانسی ھەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا ڕایگەیاند کە ئەم بڕیارە دوێنێ لە کۆشکی سپی دراوە و لە کاتێکی زۆر نزیک ڕادەگەیەنرێت.
هاوکات بەرپرسە باڵآکەی هەواڵگری ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە لەبارەی ئەم پلانە دوێنێ کۆبوونەوەیەک لە کۆشکی سپی ئەنجامدراوە و بڕیاری پێویست دراوە و بەم نزیکانە بڕیارەکە رادەگەیەنرێت.
لەلایەکی تریشەوە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە “کار لەسەر پلانی کشانەوەیان لە سووریا دەکەن و ئەکەر سعوودیەش دەیەوێ ئێمە لە سووریا بمێنینەوە دەبێت خەرجییەکانی دابین بکات”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە