پەیامی کورد... ئێران و ئەمریکا بەمزووانە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەکانیان ئەنجام دەدەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەجتی کردەوە لە ئەنجامدانی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە ماوەیەکی نزیکدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ناس کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا نیەتی باش بێت ئەوا لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان ئەنجام دەدرێن.
وتیشی، ئێران مێزی دانووستانەکانی ئەتۆمی جێنەهێشتووە و هەمیشە ئامادەبوون بۆ گفتوگۆ و ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێک لە بەرژەوەندی گەلی ئێران بێت.
پێشتریش میدیاکان بڵاویانکردەوە، هەریەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر رۆڵی نێوەندگیری نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن و ئاماژەیان بەوەداوە، گفتوگۆکان پەرەیان سەندووە بەڵام ئەگەری بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان هێشتا روون نییە.
هاوکات رێککەوتنی دیلەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لایەنی دارایی و پارە بلۆک کراوەکانی ئێران دەگرێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، بەهۆی سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا لە لایەن ئەمریکاوە لە چەندین وڵات پارەی ئێران بلۆک کراوە و ناتوانێت مامەڵەی پێوەبکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە