پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ سەرەخۆشی کۆچی دوایی ئەمیری کووەیت ڕادەگەینێت .
دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا سەرەخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی صباح الاحمد الجابر الصباح ، ئەمیری کووەیت ی ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک ترامپ لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی سێشەممە بلاویکردەوە ڕایگەیاند هەستی خەمباری قووڵی خۆی بە بۆنەی کۆچی دوایی هاورێی ئازیزم صباح الاحمد الجابر الصباح ، ئەمیری کووەیت ڕادەگەێنم . من و مێلانیا سەرخۆشییە ڕاستەقینەکانی خۆمان بە گەلی کووەیت ڕادەگەێنین .
ترامپ بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمیری کۆچکردوو ، دۆست و شەریک و هاوپەیمانێک بۆ ئەمریکا بوو ، ئەم بابەتەی بە بیر هێنایەوە کە ئەو مەدالیای شایستەیی سەربازی بە پلەی فەرماندەیەکی زۆر باڵا دیاری کردبوو .
سەرۆککۆماری ئەمریکا هەوڵەکانی ئەمیری کووەیتی لە وارەکانی دیپلۆماتیکی دا بەرز نرخاند و ووتی ، ڕۆڵی نێوەندگیرانەی ئەو لە کێشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەو پردگەلێکی لە نێوان کەسانی لەیەک دوور کەوتوو لە دۆخی دژوار و قورسدا بەدی هێنا
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە