پەیامی کورد ... برا بچووکەکەی دۆناڵد ترامپ کۆچی دوایی کرد و ترامپ لەمبارەیەوە ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، "بەدڵێکی خەمبارەوە هەواڵی مردنی ڕۆبێرت ترامپ-ی برام رادەگەێنم ئەو هەر برام نەبوو، بەڵکوو باشترین هاوڕێم بوو، زۆری بیردەکەین، بەڵام دواجار دەیبینمەوە، یادەکانی ڕۆبێرت ی برام بۆ هەمیشە لە دڵمدا دەژی".
ترامپ شەوی رابردووا سەردانی برا نەخۆشەکەی کردوە لە نەخۆشخانەی نیویۆرک، بەپێی واتەی بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا پەیوەندییەکی پتەو لە نێوان دۆناڵد ترامپ و ڕۆبێرت ی برایدا هەبووە.
هاوکات کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، ڕۆبێرت ی برا بچووکی سەرۆکی ئەمریکا لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دوایی کردوە، بەڵام هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی ئاشکرانەکراوە.
بە پێی هەواڵی کەناڵی فۆکس نیوز-ی ئەمریکی لەوبارەیەوە رایگەیاند، ڕۆبێرت ترامپ، بچوکترین برای ترامپ بوە لەپاش تێپەڕبوونی ١١ رۆژ بەسەر رۆژی لەدایکبوونی دا گیانی لەدەستداوە، پێش ئەو ماوەیە بەهۆی تێکچوونی رەوشی تەندرووستییەوە بۆ ماوەی حەوت رۆژ لە یەکەی چاودێری وورد لە نەخۆشخانەی نیویۆرک ماوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە