یەکێتی ئەورووپا سەپاندنی پاکێجی دەیەمی سزاکان بەسەر ڕووسیادا تاوتوێ دەکات

یەکێتی ئەورووپا سەپاندنی پاکێجی دەیەمی سزاکان بەسەر ڕووسیادا تاوتوێ دەکات

پەیامی کورد... یەکێتی ئەورووپا سەپاندنی پاکێجی دەیەمی سزاکان بەسەر ڕووسیادا تاوتوێ دەکات

ڕۆژنامەی (Politico) ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، یەکێتی ئەورووپا لە ئەگەری سەپاندنی پاکێجی دەیەمی سزاکان بەسەر ڕووسیادا دەکۆڵێتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، نوێنەرانی یەکێتی ئەورووپا دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان لە پێشنیازی کۆمیسیۆن ئاگادار کردووەتەوە، هەروەها پاکێجی نوێی سزاکان ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو تاوتوێ دەکرێت، بڕیارە لیستی سزا نوێیەکان 130 کەس و قەوارەی یاسایی و چوار بانکی ڕووسیا لەخۆ بگرێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، سزاکان کەسان و بەرپرسانی باڵای سەربازیی و بەرپرسانی ناوچە ڕزگارکراوەکانی ناو فیدراسیۆنی ڕووسیا و ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس کە بۆ میدیای وڵاتی ڕووسیا کاردەکەن بەتایبەت کەناڵی تەلەڤزیۆنی (ئاڕ تی) لەخۆدەگرێت.

لیستی ئەو قەوارە یاساییانەی کە سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت، کۆمپانیایەکی کەشتیوانی ئیماراتی لەخۆدەگرێت، کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو سزایانەی بەسەر ڕووسیادا سەپێنراون، هەروەها ژمارەیەک کۆمپانیا و کەسایەتی لە وڵاتانی دیکە، بەتایبەتی ئێران و مالی، بەهۆی ئەوەی گوایە پەیوەندییان لەگەڵ ڕووسیا هەیە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیا، یان گرووپی ڤاگنەر.

ئەو سنووردارکردنانە بریتی دەبن لە قەدەغەکردنی فرۆشتنی بەرهەمە ئەورووپییەکان بە ڕووسیا، وەک بارهەڵگر، ئۆتۆمبێلی گەورە، کەرەستەی بیناسازی، و پەمپ، هەروەها قەدەغەکردنی هاوردەکردنی لاستیک و قیر لە ڕووسیا.

هەروەها سزاکان چوار بانکی ڕووسی لەخۆدەگرێت کە ئەلفا بانک و ژمارەیەک دامەزراوەی دیکەی بانکی.

تا ئێستا یەکێتی ئەورووپا نۆ پاکێجی سزای بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئۆکراینا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە