فه‌رمانده‌یەکی حه‌شدی شه‌عبی لە كه‌ركوك رایده‌گه‌ینێ، عێراق له‌پلانیدایه لە کۆتایی ئه‌م مانگه‌وه رۆژانه 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌تانكه‌ر بۆ ئێران بنێرێت.
دەنگی ئەمریکا بڵاوی کردەوە کە نه‌جات حسێن، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌ندامی كوتله‌ی توركمانی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك راگه‌یاند: عێراق ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نه‌وتی هه‌نارده‌ی توركیا نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت له‌سه‌ری ئه‌م مانگه‌وه نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران بنێرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: عێراق له‌پلانیدایه لە کۆتایی ئه‌م مانگه‌وه رۆژانه 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌تانكه‌ر بۆ ئێران بنێرێت.
به‌ر له رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كاتێك بیره نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوك له‌ژێر كۆنترۆڵی كورددا بوون، هه‌رێم نه‌وتی ئه‌و پارێزگایه‌ی له‌رێگه‌ی توركیاوه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرد، به‌ڵام له ئێستادا عێراق كه ته‌واوی بیره نه‌وتیه‌كانی كۆنترۆڵ كردۆته‌وه، ده‌یه‌وێت ئێران بكاته به‌دیلی توركیا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە