پەیامی کورد ... حووثییەکانی یەمەن لە لایەن ئەمریکاوە خرانە لیستی تیرۆرەوە
ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە: دەوڵەتی ئەمریکا دەیەوێت بزووتنەوەی حووثییەکان لە یەمەن بخاتە نێو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە .
میلیشیا نیزامی و چەکدارەکانی یەمەن کە بەتەواوی و بە چڕوپڕی لە لایەن کۆماریی ئیسلامی ئێران پاڵپشتی دەکرێن و لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بە جۆرە جیاوازەکانی چەک و تەقەمەنی وەکوو مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ەوە چەکدار کراون، و بەشێکی گەورەی یەمەنیان خستووەتە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە.
بە پێ ڕاپۆرتێک بڕیارەکەی واشینتۆن بۆ پێناسەکردنی حووثییەکان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی جانیوەری ڕادەگەێندرێت و دیپلۆماتەکان نیگەرانن کە ئەم هەڵوێستە ببێتە هۆی ئاڵۆزی زیاتر و قەیران و کێشەکانی مافی مرۆڤ لەناوچەکە بەرزتر بکاتەوە.
بەڵام رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی دیکەوە بەڵێنی ئەوەی داوە کە یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی بۆ ئەم ناوچەیە نەپچڕێت و بەردەوام بێت.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، باس و ووتووێژی ناوخۆیی بۆ هەناردەکردنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان و دیاریکردنیان، بووەتە هۆی بە درەنگ کەوتنی ڕاگەیاندنی بڕیارەکەی واشینتۆن
هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەرەبستان لە ساڵی ٢٠١٥ دەستێوەردانی لە شەڕەناوخوییەکانی یەمەن کرد و لایەنگری لە دەوڵەتی عبدربە مەنسوور هادی کرد بەرامبەر حوسییەکانی یەمەن کە بە هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی هەژمار دەکرێن.
بەرپرسانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ
زیندووکردنەوەی گفتوگۆ هەوڵ دەدەن تا هەرچی زووتر کۆتایی بەشەڕی حووثییەکان بێنن و قەیرانی مرۆڤی لە یەمەن، کە بەهۆی کۆرۆنا خراپتر لە پێشیش بووە، کۆتایی پێ بێنن.
ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە: ئەوە لە یەمەن تێدەپەڕێت دەرخەری گەورەترین قەیرانی مرۆڤایەتییە، ووڵاتێک کە ٨٠٪ خەڵکەکەی پێویستیان بە یارمەتی و میلیونان کەسی برسی کراون.
گرووپی حووثییەکان کە بە ئەنسارۆڵلاش ناسراون باکووری یەمەنیان لە دەستدایە و گرووپە خێرخوازەکان بۆ یارمەتی خەڵک ناچارن هاوکاری حووثییەکان بکەن و بە زمانێکی ساکارتر خەڵکیان بە بارمتە گرتووە.
یارمەتیدەرەکان و یارمەتییەکان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی سەنعا و بەندەری حەدیدە کە لە ڕکێفی حووثییەکانن هاوردەی یەمەن دەکرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە