شەوی رابردوو لە ناوچەیەكی باشووری رۆژهەڵاتی باشووری بەغدا پێكدادانێكی تووند لە نێوان هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی و چەكدارانی سەرایالسەلامدا روویدا.
تۆڕی هەواڵی سۆمەرییە نیوز بڵاویكردهوه، "بەرهبەیانی ئەمڕۆ دووشهممه 13ی ئایاری 2024، لە ناوچەی زەفەرانییە لە باشووری رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت، پۆلیسی فیدڕاڵی و چەكدارانی سەرایالسەلامدا رووبەڕووی یەكبوونەوە و تا ئێستاش هۆكاری ئەو پێكدادانە ئاشكرا نەكراوە".
بهپێی ههواڵهكهی سۆمهریه نیوز، "بەهۆی پێكدادانەكەوە شەڕەتەقەیەكی قورس لە نێوان هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی و چەكدارانی سەرایالسەلامدا روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش بێت كارمەندانی هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی برینداریان هەیە".
ئەم رووبەڕووبوونەوەیەش یەكەمینجار نییە و پێشتریش لە چەند ناوچەیەكی دیكەی بەغدا و نزیك لە باكوور و باشووری بەغدای پایتەخ چەكدارانی سەرایالسەلامدا كە لەلایەن خودی موقتەدا سەدرەوە رابەرایەتی دەكرێت رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی بوونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە