ئێران : ئەگەر هێرش بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانمان وەڵامی بەهێزمان دەبێت

ئێران : ئەگەر هێرش بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانمان وەڵامی بەهێزمان دەبێت

پەیامی کورد... ئێران : ئەگەر هێرش بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانمان وەڵامی بەهێزمان دەبێت


نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەینێت ، کۆماری ئیسلامی ئێران لە کردەوەی هیچ کەس و گروپێکی ناوچەکە بەرپرس نییە.

ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند : " هەر لایەنێک هێرش بکاتە سەر خاک وبەرژەوەندییەکانی ئێران، یان هاوڵاتیانمان لە دەرەوەی سنورەکانی ئێران ئەوا وەڵامی بەهێز و یەکلاکەرەوەمان دەبێت".

وتیشی ، کۆماری ئیسلامی ئێران لە کردەوەی هیچ کەس و گروپێکی ناوچەکە بەرپرس نییە.

باسی لەوەش كرد ، لە عێراق و سوریا و هیچ شوێنێکی تر، دەستە و گروپێک نییە کە سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئێران بێت.

لەكۆتاییدا ، سەعید ئیروانی رایگەیاند ، ئەو رێوشوێنانەی ئەمریکا لە سوریا و عێراق دەیگرێتەبەر نایاسایین، پێشێلکارییە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە