پەیامی کورد ... عێراق/ ٥٤ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٨٦٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و سێ هەزار و ٥٢٦ چاکبوونەوە و ٥٤ گیان لە دەستدان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٨٦٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و سێ هەزار و ٥٢٦ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، "٥٤ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە