پەیامی کورد … قەدەغەی هاتووچۆی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان درێژ کرایەوە
قەدەخەی هاتووچۆ لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان ١٥ رۆژی دیکە درێژکرایەوە.
ئیبراهیم زارعی، جێگری سیاسی و ئەمنی پارێزگاری سنە رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کەمنەبووەتەوە، بڕیاردراوە قەدەخەی هاتووچۆکردن لە دەروازەی باشماخ تاوەکوو ١٥ رۆژی دیکە درێژ بکرێتەوە. هەروەها دەشڵێت، هاتووچۆی بازرگانی لە سنوورەکە بەردەوام دەبێت.
تا ئێستا بەرپرسانی ورمێ و کرماشان لەبارەی درێژکردنەوەی قەدەخەی هاتووچۆ لە دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان هیچیان رانەگەیاندووە، هەروەها لەبارەی هەڵگرتنی قەدەخەکەش هیچیان بە بەرپرسانی خاڵە سنوورییەکانی باشووری کوردستان رانەگەیاندووە و پێدەچێت کە لەو دەروازانەش قەدەخەی هاتووچۆ درێژ کرابێتەوە.
حکومەتی ئێران لە ٢١ی شووباتی ٢٠٢١ەوە هاتووچۆکردنی گەشتیاری لە دەروازەکانی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخان راگرتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە