پەیامی کورد ... هاتووچۆی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ بەڕێوبەرایەتی تێلێگرام داوای لێبوردنی لە بەکارهێنەرانی کرد
تیمی مەسنجەری تێلێگرام ڕایانگەیاند : بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت لە ئیسرائیل و لوبنان و ئێران، تێلێگرام ڕووبەڕووی هاتووچۆی زۆر و بارکردنی بێ وێنە بووەتەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕەنگە هەندێک لە بەکارهێنەران تووشی کێشەی پەیوەندی کاتی و کێشەی دەستڕاگەیشتن بە میدیا ببن.
بە هەوڵی تیمی تەکنیکیمان هێشتا تێلێگرام لە زۆربەی ووڵاتان بەردەستە و ئێستا هەموو کێشەکان بە تەواوی چارەسەر کراون. داوای لێبوردن دەکەین بۆ هەر ناڕەحەتییەک.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە