پەیامی کورد ... زەریف هیچ سەرچاوەیەک بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران بوونی نییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی تویتەریدا بە هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی ئێرانی ڕاگەیاند کە لە بەرجام لەگەڵیان شەریکن ، پەیماننامەی " ئێن پی تی " بەرجام و ڕێکەوتننامەی ٢٢٣١ هیچ یەکیان ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم بێ بەش ناکات .
زەریف لە پەیامەکەیدا نووسی : " بۆ بەبیرهێناوەی شەریکە ئەورووپییەکانمان لە بەرجام : بە پێی پەیمانی " ئێن پی تی " و ڕیکەوتننامەی ٢٢٣١ی شەورای ئەمنییەت هیچ بەربەستێک بۆ پیتاندن لە ئێران بوونی نییە ، نە لە ساڵی ٢٠٢٥ و نە دواتریش . بۆ شەریکە ئەورووپییەکان ، خوێندنەوەی سەنەدێک کە واژوویان کردووە و قەولی بەرگرییان داوە دەتوانێ شتێکی باش بێت ."
پێشتر باڵیۆزی فەڕەنسا لە واشینتۆن لە چەند تویتێکدا لە لاپەڕەی تایبەتیدا ئەم بابەتەی خستووەتە بەر باس . ئەو نووسیویەتی : " شتێکی ڕاست نییە ئەگەر بڵێین بەرجام کۆتایی پێهاتووە ، ئێران ڕیگە پێدراوە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم . هەروەها پەیمانی دژی " ئێن پی تی " و پرۆتۆکۆڵی هاوپێچ ی ، ئێران دەبێ لە بن کۆنترۆڵی زۆر قورس و تووند دا بیسەلمێنێت کە چالاکییەکە ئەتۆمییەکانی سەربازی نییە . "
بە پێی نووسراوی بەرجام بڕیار وایە هەموو بەربەستە فیزیکییەکان کە ئەنجام دراون لە سەر پیتاندنی یۆرانیۆم ، لەوانەش لە ژمارە و جۆری ماشینگەلی سانتریفیووژ ، ئاستی پیتاندن ، شوێنی دامەزراندنی دام و دەزگاکانی پیتاندن و ڕێژەی کۆگای یۆرانیۆمی پیتێندراو ، لە دوای ١٥ ساڵ لە کاتی دەست پێکردنی بەرجام " ٢٠٣٠ " هەڵبگیردرێن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە