هەرسێک بریندارەکەی هێرشەکەی سەر هەولێر نەخۆشخانەیان جێ هێشت

هەرسێک بریندارەکەی هێرشەکەی سەر هەولێر نەخۆشخانەیان جێ هێشت

پەیامی کورد... هەرسێک بریندارەکەی هێرشەکەی سەر هەولێر نەخۆشخانەیان جێ هێشت

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: خۆشبەختانە ئەمڕۆ هەرسێک برینداری ڕووداوی دوێنێ شەوی هەولێر، دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو و کاری پێویست، لە نەخۆشخانە دەرچوون و نێردرانە ماڵەوە

دوێنێ شەو لە ڕێگەی درۆنێکەوە ڕێگەی نێوان هەولێر - پیرمام، نزیک کۆمەڵگەی شاوێس بە ئامانج گیرا و سێ هاووڵاتیی بریندار بوون و زیان بە چەند ئۆتۆمبێلێکی گوزەرەکەش کەوت، ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان سەرچاوە و لایەنی ئەنجامدەری کارەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، ئەو کارە لە پردێوە لەلایەن حیزبوڵڵاوە ئەنجام دراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە