فەرەنسا: هێرشەکەی سەر هەولێر ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی دەخاتە مەترسییەوە

فەرەنسا: هێرشەکەی سەر هەولێر ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی دەخاتە مەترسییەوە

پەیامی کورد... فەرەنسا: هێرشەکەی سەر هەولێر ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی دەخاتە مەترسییەوە

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، «هێرشەکەی سەر هەولێر نابەرپرسانە و مەترسیدار بوو، ڕەنگە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی بخاتە مەترسییەوە».

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، «ئەو هێرشەی سوپای پاسدارانی ئێران لەئەستۆیگرت، سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە و کاری لەو شێوەیە، هەوڵەکانی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی و کاری پێکەویی گشتگیر بچووک دەکاتەوە».

جەختیکردەوە لەوەی کە «پێویستە ئێران دەستبەرداری ڕەفتاری نابەرپرسانە و مەترسیداری خۆی ببێت و زۆر گرنگە دانوستاندنەکانی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی تەواو بکرێن».

کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، لەڕێگەی ژمارەیەک مووشەکەوە هێرش کرایە سەر شاری هەولێر و دواتر سوپای پاسدارانی ئێران، بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە ڕاگەیاند.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە