رزگار حه‌مه محیه‌دین جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوونه و هه‌موو سندوق و كه‌لوپه‌له‌كان گه‌یشتوونه‌ته پارێزگاكان و دڵنیاییمان به هه‌موو قه‌واره‌كان بۆ چاودێری چڕی پڕۆسه‌كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق داوه، ئاشکراشی دەکات کە بۆ ئەم هەڵبژاردنە 600 هەزار ناوی دووبارە و مردوو سڕاونەتەوە، لە کۆی 24 ملیۆن دەنگدەریش تەنیا 9 ملیۆنیان کارتی دەنگدانیان وەرگرتووە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23-04-2018، رزگار حه‌مه محیه‌دین جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران تەواوکراون.
رزگار حەمەمحیەدین رایگەیاند: "پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنی بەڕێوەدەچێت و، ئاوارەکان لە هەر شوێنێک بن دەتوانن دەنگ بدەن". ئاماژەی بەوەش کرد کە لە هەولێر 15 بنکەی دەنگدان و لە سلێمانیش 20 بنکە بۆ ئاوارەکانی کەرکووک و دەوروبەری و خوارووی عێراق کراونەتەوە.
جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆن ئاشکراشیکرد کە بۆ ئەم هەڵبژاردنە 600 هەزار ناوی دووبارە و مردوویان لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان سڕیونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە