وەزیری دەرەوەی تورکیا  : هێشتا سیستەمی ئێس - ٤٠٠ مان چالاک نەکردووە .

وەزیری دەرەوەی تورکیا  : هێشتا سیستەمی ئێس - ٤٠٠ مان چالاک نەکردووە .

پەیامی کورد     ...     وەزیری دەرەوەی تورکیا  : هێشتا سیستەمی ئێس - ٤٠٠ مان چالاک نەکردووە .

مەولوود چاووش ئۆغلۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا لە ووتووێژیکی تەلەفزیۆنی دا لەگەل کەناڵی CNN Turk ڕایگەیاند : سیستەمگەلی مووشەکی بەرگری ئاسمانی ئێس - ٤٠٠ کە ئانکارا لە ڕووسیای کڕیوە ، هێشتا چالاک نەکراوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک چاووش ئۆغلۆ ووتی : سیستەمگەلی ئێس - ٤٠٠ هێشتا چالاک نین . سەربازانی ئێمە دەزانن کە لە دوای چالاک بوونی سیستەمی ئێس - ٤٠٠ دەبێ چ کارێک بکەن . ئێمە ئەوانەمان کڕیوە لەبەر ئەوەی پێویستی بەپەلەم پێ هەبووە .

تورکیا ٤ کۆمەڵەی ئێس - ٤٠٠ ی لە ڕووسیا کڕیوە . کۆمپانیای " ڕووس ئابارۆن ئێکسپۆرت " ی ڕووسیا ٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ ڕایگەیاند : کە لە پێش کاتی دیاریکراو ، هەموو کەل و پەلەکانی ئەم سیستەمە بەرگری ئاسمانییە لەوانەش مووشەک گەلی پەیوەدنیداری ڕادەستی تورکیا کردووە .

ئێس - ٤٠٠ ی Triumf نەوەی نوێی سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا یە کە لە لایەن ناوەندی دیزاینی " ئەڵماس ەوە دیزان کراوە و وەکوو جۆری باشتر بووی لە بنەماڵەی سیستەمگەلی ئاسمانی ئێس - ٣٠٠ هەژمار دەکرێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە