نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تاران کۆبووەوە

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تاران کۆبووەوە
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تاران کۆبووەوە

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تاران کۆبوونەوە و جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ فراوانکردنی ھاریکاریی ھاوبەش و برەودان بە پەیوەندییەکانیان کردەوە.

بەپێی ڕاگەێندراوی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠-٠٧-٢٠٢٤ لە پەراوێزی بەشدارییاندا لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆککۆماری ئێراندا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، وەکو سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی پێداوە، ھەردوولا جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ فراوانکردنی ھاوکاری ھاوبەش و برەودان بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا کردەوە.

ھەروەھا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا تیشکیان خستووەتە سەر دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی ھاوبەش.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە