پەیامی کورد ... نەمسا/ ١٤ کەس بە تۆمەتی بەشداری لە هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەو وڵاتە دەستبەسەر کران
پۆلیسی نەمسا ڕایگەیاند کە ١٤ کەسی لە پەیەوەندی لەگەڵ هیرشە تیرۆریستییەکانی ئەو وڵاتە دەستبەسەر کردووە.
وەزیری ناوخۆی نەمسا، کارل نیهامەر، ئاشکرایکرد هێرشکارەکە سەرکەوتووبووە لە 'فێڵکردن' لە پڕۆگرامی سەرلەنوێ ئامادەکردنەوەی تووندڕەوەکان و چاودێریکردنیان.
بەپێی زانیارییەکانی میدیای نەمساوی، هێرشکارەکە پێشتر لە نیسانی 2019دا، بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ رووکردنە سووریا و چوونە ریزی چەکدارەکانی داعش بە 22 مانگ بەندکردن سزادراوە، بەڵام هەرزوو لەلایەن دادوەرەکانی وڵاتەکەوە ئازادکراوە. وەزیری ناوخۆی نەمسا، رەخنەی لە زوو ئازادکردنی هێرشکارەکە گرت.
پێشتر وەزیری ناوخۆی نەمسا رایگەیاندبوو، هێرشکارەکە ئەندامی داعش بووە، ئەو رێکخراوە بەفەرمی هەمان زانیاری دووپاتکردەوە و لە ئەکاونتێکی تێلیگرامەوە بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند و لە بڵاوکراوەیەکدا گوتی، هێرشەکە 'شەڕکەرێکی دەوڵەتی ئیسلامی' ئەنجامیداوە.
وەزیری ناوخۆی نەمسا لەبارەی دواکاردانەوەکانی پاش رووداوەکە گوتی، لەدوای هێرشەکەوە ١٤ کەس دەستگیرکراون و ١٨ پرۆسەی بەسەردادان ئەنجامدراوە، بۆ گەڕان بەدوای ئەو کەسانەدا کە دەبێ پێشتر پەیوەندییان لەگەڵ هێرشکارەکەدا هەبووبێت.
هێرشکارەکە بەدەستی پۆلیسی نەمسا کوژرا. پۆلیس ئاشکرایکرد هێرشکارەکە ناوی کۆگتیم فەیزوڵڵایە و تەمەنی ٢٠ ساڵە، هەڵگری وڵاتینامەی نەمسا و مەسەدۆنیای باکوورە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە