پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی هەرێم لە بانگەوازێكی بەپەلەدا داوا لە هاووڵاتیان دەكات لەو كەسانە دوربكەونەوە، كە لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بەشێوەی قاچاغ لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی تەندرووستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بانگەوازێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە و تێیدا هاتووە "دوای بڵاوبوونەوەی لیستی ناوی ئەو گەشتیارانەی گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان بەبێ ئەوەی كارانتین بكرێن و جیابكرێنەوە، یان بە قاچاغ و دوور لە تیمەكانی پزیشكی ئێستا لە هەرێمی كوردستانن، یان هەر گەشتیارێكی دیكە، كە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو گەڕاونەتەوە جێگای مەترسین، ئاگاداریان دەكەینەوە بەزووترین كات دووركەونەوە لە ماڵ و منداڵ و خێزانەكانیان و پەیوەندی بە تیمەكانی پزیشكی بكەن".
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیانیش دەكات نزیك نەبنەوە لەو كەسانەی ناویان لە لیستەكەدا هاتووە و رایدەگەیێنێت "لەپێناو تەندرووستی خۆتان و خانەوادەتان پەیوەندی بكەن بە تیمەكانی تەندروستی لەپێناو رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤیرووسی كۆرۆنای نوێ".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە