بەپەلە ... وەزارەتی تەندرووستی عێراق بانگەوازێکی بەپەلە ی هۆشداری ڕادەگەینێت

بەپەلە     ...   وەزارەتی تەندرووستی عێراق بانگەوازێکی بەپەلە ی هۆشداری ڕادەگەینێت

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی تەندرووستی عێراق بانگەوازێکی بەپەلە ی هۆشداری ڕادەگەینێت .

وەزارەتی تەندرووستی عێراق بانگەوازێکی بەپەلەی لە بەرزترین ئاستی هۆشداری دەربارەی زیادبوونی تەشەنەی ڤیرووسی کۆرۆنا و کارەساتی مرۆیی و تەندرووستی بڵاوکردەوە.

لە راگەێندراوەكەدا هاتوە "لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنای مەترسیدار ماوەی چوار مانگە، وەزارەتی تەندرووستی و ژینگە هەتا ئێستا بەردەوامە لەسەر سیاسەتی پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ خەڵك و خۆشەویستانمان لە عێراق، هەتا نوێترین زانیارییەكانیان پەیوەست بە پەتای كۆرۆنا پێبگەێنین.

ئاماژەی بەوەشكردوە "وەزارەتەكەمان بە  بەردەوامی هەڵسەنگاندن بۆ ئاست و دۆخی پەتاكە لە عێراق و ووڵاتانی دراوسێ دەكات، لە رۆژانی دواییدا هەڵكشانێكی بێهاوتا لە ژمارەی تووشبواندا هەیە كە ئاماژەیە بۆ نزیكبوونەوەمان لە لووتكەی بڵاوبوونەوەی پەتاكە، ئەوەش مەترسییەكی گەورە بۆ سەر دانیشتوان دروستدەكات لەگەڵ فشار بۆ سەر دامەزراوە و كەرتی تەندرووستی كە لە ساڵانی رابردوودا گرینگییەكی باشی پێنەدراوە".

راشیگەیاند، ئاستی خۆپاراستنی هەندێك لە هاووڵاتیان جێی داخە بەرامبەر رێنماییە پزیشكییەكان، هێشتا بەو ئاستە نییە كە رووبەڕی ڤیرووسە مەترسیدارەكە ببێتەوە كە لەئێستادا لەناوماندایە، پێویستیشی بە پابەندبوونی تەواوەتی هەیە بە رێنماییەكانی پاراستنی مەودای كۆمەڵایەتی لەگەڵ پۆشینی دەمامك بۆ هەموو هاونیشتیمانیان هەتا دووربكەوینەوە لە دەرەنجامی كارەساتبار كە لەوانەیە بەردەوامبێت لە بڵاوبوونەوە لە ئەگەری بەكەم تەماشاكردنی ئەو رێنماییانە.

ڕاگەێندراوەكەی وەزارەتی تەندرووستی ڕوونیشیكردوەتەوە "دەزگا میدیاییەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ژمارەیەكی زۆر لە بڵاوكراوە دەگوازنەوە كە رای گشتی چەواشەدەكات هەموشمان لە ئامانجە هاوبەشەكەمان دوردەخاتەوە لە كۆنترۆڵكردنی پەتاكە و كەمكردنەوەی لێكەوتە كارەساتبارەكانی لەسەر هاونیشتیمانیانی عێراق ئەوەش دەكەوێتە سەر شانی هەموان بەشداریبكەن لەو هەوڵە نیشتیمانییە بەمەبەستی هۆشیاریدان لەبارەی پەتاكەوە لەگەڵ ئەو مەترسییانەی بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە پزیشكییەكان و رێگەكانی خۆپارێزی لە نەخۆشییەكە درووستدەبن".

سەبارەت بە هەوڵی كارمەندانی تەندرووستیش ئاماژەی بەوەكرد، ژمارەیەكی زۆر لە كەرەستە و كەرتە پزیشكی و تەندرووستی و ئیدارییەكانمان گیانی خۆیان تەرخانكردوە بۆ خزمەتكردنی نەخۆشان و هەتا ئێستاش بەهۆی پەتاكەوە ژمارەیەكی زۆر لە گیانی پاكی هاوڵاتیانمان لەدەستداوە و ئەوەش هەڕەشەیە بۆ هێڵی پێشەوە لە رووبەڕووبوونەوەی پەتاكەدا.

باسی لەوەشكرد، وێڕای ئەوە هێشتا تیمە پزیشكییەكانمان پێشێلكاری رێنماییەكان بەدی دەكەن، وەك كۆبوونەوەی ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان، لەوبارەیەشەوە لێپێچینەوەكان لە پێشێلكارییەكانی فرۆشگەكان وبازاڕ و ئامرازەكانی گواستنەوە بەئاستی پێویست نییە.

هەر لەبارەی هەوڵەكانی وەزارەتی تەندرووستی لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا هاتوە، بەهۆی بڕیارنەدان لەسەر بوودجە، تیمە پزیشكییەكانمان لەژێر فشارەكانی كەمیی كەرەستە تەندرووستییەكان و كارمەند و دابینكردنی پاڵپشتی دارایی ئەركەكانیان رادەپەڕێنن، وەزارەتەكەشمان لە هەوڵی بنیادنانی پڕۆژەكانی پەیوەست بە درووستكردنی نەخۆشخانەی ٤٠٠ قەرەوێڵەییدایە لە پارێزگاكان و بە زووترین كات، بۆ دوركەوتنەوە لە كێشە ئیداری و درێژخایەنەكان.

تایبەت بە دۆخی ئێستای عێراق و جیهان ئاماژە بەوەكرا، "بەداخەوە، ڤیرووسی كۆرۆنا تائێستا هیچ چارەسەر و واکسەنێکی نییە لە وڵاتانی سەرتاسەری جیهاندا، ئەو هەواڵانەی لەبارەی دەرمان و وكسەنەكانیشەوە بڵاودەكرێنەوە، تەنها ئەزموونكردنی چارەسەرییە و كاریگەرییەكان لەسەدا ١٠٠ نییە، لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵی ئەوەدایە، پڕۆتۆكۆڵە چارەسەرییەكان نوێبكاتەوە بۆ نەخۆشانی پەتاكە و لەرێگەی بنیادی پشتڕاستكراوە و كارابوونی".

بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتەكەیان بەڕوی سەرجەم ئەو ووڵاتانەدا كراوەیە كە توێژینەوەكان تایبەت بە چارەسەری ڤیرووسی كۆرۆنا بە شێوەیەكی رێژەیی تێیدا سەركەوتو بوە، تا بتوانین سودیان لێوەربگرین بۆ كەمكردنەوەی ئازاری نەخۆشانمان و هاوكاریكردنیان لە تێپەڕاندنی قۆناغە سەختەكانی نەخۆشەكەدا.

هەوڵە نیشتیمانی و ناوخۆییەكانیشیان بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی هەندێك دەرمان كە لەوانەیە بەسودبن بۆ نەخۆشەكان، لەسەر بنەما و رێكارەكانی پاراستنی سەلامەتیی تەندرووستی تووشبوان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە