پەیامی کورد ... بەپەلە ... دۆخی هەولێر زۆر مەترسیدارە و ڕێکاری نوێ ڕادەگەێندرێت
ووتەبێژی ژووری ئۆپراسیۆنی ھەولێر رایدەگەێنێت : دوو رۆژی دیكە بڕیار لە رێكار و رێنمایی نوێ لەبارەی خۆپارێزی لە ڤیرووسی كۆرۆنا دەدەن.
ھێمن قادر، جێگری پارێزگار ھەولێر رایگەیاند: "دوو رۆژی دیكە وادەی بڕیار و رێكارەكان تەواو دەبێت كە پێشتر بۆ خۆپارێزی بڵاومان كردووەتەوە، بۆ رێكار و رێنمایی نوێ لەگەڵ قایمقامەكانی سنوورەكە كۆدەبینەوە و راوێژ دەكەین، ھاوكات لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی و ژووری ئۆپراسیۆن كۆدەبینەوە، لە شەممەی داھاتووەوە بەرنامەی نوێمان دەبێت".
جەختیكردەوە: "رێگای نێوان ھەولێر و پارێزگاكانی دیكەی كوردستان و عێراق بە داخراوی دەمێننەوە، چونكە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ھەولێر و ھەموو پارێزگاكان ڕووی لە ھەڵكشانە".
جێگری پارێزگاری ھەولێر، داواشی لە ھاووڵاتییان كرد، خۆیان بپارێزن، بۆ ئەوەی ناچارنەبن جارێكی دیكە قەدەغەی ھاتووچۆی تەواو رابگەێنین
راشیگەیاند: "ئێستا كۆرۆنا لە ھەموو گەڕەكەكانی ھەولێر ھەیە، ئەمەش ئاماژەیە كە ھەولێر لە دۆخێكی مەترسیدار دایە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە