پەیامی کورد … بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە گیانی لە دەست دا
بەندکراوێکی خەڵکی سەڵماس کە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو، بە هۆی درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١، بەندکراوێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی “شەمسەدین تاتاری” تەمەن ٥٥ ساڵ بە هۆی درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان لە بێهداری بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گیانی لە دەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەمسەدین تاتاری نیمەڕۆ تووشی ئازاری دڵ بووە و بە هۆی درەنگ گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.
شەمسەدین تاتاری دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە