بەشی دەنگیی زمانی کوردی لە گووگڵ چالاککرا

بەرواری بڵاوکردنەوە :
بەشی دەنگیی زمانی کوردی لە گووگڵ چالاککرا

پەیامی کورد... بەشی دەنگیی زمانی کوردی لە گووگڵ چالاککرا

کۆمپانیای گووگڵ بە فەرمی بڕیاری چالاککردنی زمانی کوردیدا لە بەشی دەنگیی سیستمی وەرگێڕانی پێگەکەیدا.

بۆکان جاف یەکێک لە چالاکوانان و پرۆگرامەرە کوردەکان کە رۆڵیان هەبوو لە دانانی زمانی کوردی لە سیستمەکەدا رایگەیاند، گووگڵ بە فەرمی بڕیاریدا زمانی کوردی، شێوەزاری سۆرانی لە بەشی دەنگیی سیستمی وەرگێڕانەکەیدا چالاکبکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پرۆگرامەرە کوردەکە بڵاویکردووەتەوە، زیاتر لە دوو ملیۆن داتا و زانیاری بەردەست دەبن بۆ زمانی کوردی لە بەشی دەنگیی وەرگێڕانی پێگەی گووگڵ.

سیستمی وەرگێڕانی پێگەی گووگڵ ماوەی 17 ساڵە کارایە و زیاتر لە 130 زمانی جیاواز لەو سیستمەدا چالاککراون و زمانی کوردیش بەشێوەی ڕێنووس و دەنگیش بەردەستدەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە