پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەک خانەقینی هەژاند
ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەک لە سنووری خانەقین ڕوویدا و لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: کاتژمێر ١١:٣٨ خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: کاتژمێر ١١:٣٨ خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەک لە دووری ٢٧ کم لە خانەقین ڕووداوە بە ٣.٢ پلەی ڕێختەر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستە ڕوو: بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٤ کم بووە و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە