پەیامی کورد ... یەکەم زانکۆی هەرێمی کوردستان خوێندنی ئەمساڵی خۆی بە فەرمی دەست پێدەکات و ئاگادارییه‌ك بڵاو دەکاتەوە
زانكۆی سۆران له پارێزگای هه‌ولێر، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ٢٠ی ئه‌یلولی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٠ ٢٠٢١ - دیاریكرد.
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن ئاگادارییه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، "ئاماژه به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به ژماره ٦١٥ ی له رۆژی ٩-٩-٢٠٢٠، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سۆران بڕیاری دا، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠-٩-٢٠٢٠، یه‌كه‌مین رۆژی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی٢٠٢٠-٢٠٢١ بێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، خوێندن به‌شێوه‌ی سیستمی ئاوێته‌یی ئه‌لیكترۆنی ــ ئۆنلاین و ناو كه‌مپ، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، له‌ئێستادا خوێندن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت و ورده‌كارییه‌كانی دیكه‌ی چونه ناو كه‌مپ بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان و ئه‌و وانانه‌ی پێویستییان به تاقیگه هه‌یه، له‌لایه‌ن به‌شه‌كانه‌وه به قوتابیان راده‌گه‌یه‌ندرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە