پەیامی کورد ... وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێک دەردەکات
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی کە بۆ تەواوی زانکۆ حکوومی و تایبەتەکان و کۆلێژ و پەیمانگاکانیش نێردراوە، چەند بڕیارێکی بۆ رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەرکردووە.
وەزارەتی خوێندن و باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی فەرمی بۆ تەواوی زانکۆکانی حکوومی و تایبەتەکان و کۆلیژ و زانکۆ و پەیمانگاکان ناردووە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەپێناو بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، هەر وانەیەک یاخود تاقیکردنەوەیەک لە رۆژانی ( 17-18 ی کانوونی یەکەمی 2023) دوابخرێ و بخرێتە رۆژانی دواتر و قەرەبوو بکرێنەوە بۆ قوتابیان و خوێندکارانی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
هەر لەو نووسراوەدا هاتووە، لەو دوو رۆژەی هەڵبژاردن بەرێوەدەچێت، سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکارانی کە دەنگیان دەکەوێتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە نەهاتوو هەژمار ناکرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە