پەیامی کورد ... ئیسرائیل چەندین بنکەی هێزەکانی نزیک لەئێرانی لە سوریا کردە ئامانج
میدیای فەرمیی حکوومەتی سووریا بڵاوی کردووەتەوە کە شەوی ڕابردوو ئیسرائیل بە مووشەک چەند پێگەیەکی دەوروبەری دیمەشقی کردووەتە ئامانج کە کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەمبارەوە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاوی کردووەتەوە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سووریا لە ناوچەی ئەلزوبدانی هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای ڕیفی دیمەشق لە بەرانبەر ئەو هێرشە ئاسمانییەی ئیسرائیلدا کاردانەوەی هەبووە.
هاوکات لەمبارەوە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کەلە لەندەنە، ئاشکرای کردووە، لەو هێرشەی شەوی رابردووی ئیسرائیلدا سیستەمی بەرگریی سووریا و میلیشیاکانی سەر بە ئێران کراونەتە ئامانج.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە