بەریتانیا: لە شەڕی ئۆکراینادا نزیکەی 70 هەزار کەس لە هێزەکانی رووسیا کوژراون

بەرواری بڵاوکردنەوە :
بەریتانیا: لە شەڕی ئۆکراینادا نزیکەی 70 هەزار کەس لە هێزەکانی رووسیا کوژراون


پەیامی کورد... بەریتانیا: لە شەڕی ئۆکراینادا نزیکەی 70 هەزار کەس لە هێزەکانی رووسیا کوژراون


وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە نوێترین راپۆرتیدا لەسەر جەنگی ئۆکرانیا رایگەیاند لە دەستپێکی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، 70 هەزار سەرباز و هێزی بەکرێگیراوی رووسیا کوژراون.

ئامارەکە لە دەستپێکی جەنگ لە 24ی شوباتی2022ەوە تا 30ی تشرینی دووەمی 2023 دەگرێتەوە و نزیکەی 50 هەزار کوژراو، ئەندامی هێزە سەربازییەکانی رووسیا بوون و 20 هەزار کوژراو سەر بە هێزە بەکرێگیراوەکانی وەک گرووپی ڤاگنەرن.

بەپێی راپۆرتی وەزارەتی بەریتانیا جگە لە ژمارەی کوژراوەکان، 180 بۆ 240 هەزار هێزی سەربازی رووسیا و نزیکەی 40 هەزار کەس لە بەکرێگیراوەکان لە ماوەی ئەم جەنگەدا بریندار بوون.

مۆسکۆ ئەم راپۆرتەی وەزارەتی بەرگری بەریتانیای بە پڕووپاگەندەی دژە رووسیا ناو بردووە.

رووسیا و ئۆکرانیا ئاماری کوژراو و بریندارەکانی خۆیان بڵاو ناکەنەوە، هەربۆیە بەراوردکاری زیانە مرۆییەکانی ئەم جەنگە زۆر دژوارە.

بە پێی هەڵسەنگاندنی ناتۆ، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی رووسیا تا کۆتایی تشرینی دووەمی ئەمساڵ نزیک 300 هەزار کەس بووە.

رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ماوەیەک لەمەوبەر لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمریکییەوە رایگەیاندبوو، ژمارەی کوژراوەکانی رووسیا نزیک 120 هەزار کەسە و 170 بۆ 180 هەزار کەسیش بریندار بوون.

ئەم رۆژنامەیە بە پشت بەست بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکایی، ژمارەی کوژراوانی ئۆکرانی بە 70 هەزار کەس بەراورد کردووە و 100 بۆ 120 هەزار کەسیش بریندار بوون .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە