پەیامی کورد ... بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوان لە سلێمانی دەستگیركردنی چەند باندێكی راگەیاند، یەكێك لەو باندانە كڕین و فرۆشتنیان بە گورچیلەی مرۆڤەوە كردووە.
ئەکرەم قادر، بەڕێوەبەری نەھێشتنی تاوان لە پۆلیسی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد "باندێك لە سلێمانی دەستگیر كراوە كە كڕین و فرۆشتنیان بە گورچیلەی مرۆڤەوە كردووە".
روونیكردەوە: "باندێك لەلایەن ھێزەكانی نەھێشتنی تاوان، بەتۆمەتی مامەڵەکردن بە لاشەی مرۆڤ و کڕین و فرۆشتن بە گورچیلەی مرۆڤ دەستگیر كراوە، لەسێ کەس پێکھاتوون و دووانیان بە رەگەز عەرەبن".
گوتیشی: "تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیر كراوە بەبڕی 390 ھەزار دۆلار مۆبایلی دزیووە"..
بەڕێوەبەری نەھێشتنی تاوان لە سلێمانی ئاشكراشی كرد: "28 تۆمەتباری دیكە دەستگیر كراون كە دزیان لە ماڵ و سوپەرماركێتی ھاووڵاتیان كردووە، ھەروەھا سێ ئۆتۆمبێلیان دزیووە".
ئاماژەی بەوەشدا: "ھێزەكانی پۆلیس دەستیان گرتووە بەسەر چەندین ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و چەكی بێ مۆڵەت".
K24
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە