دوو تەن بۆمبی فڕۆكە لە گەرمیان دۆزرایەوە

دوو تەن بۆمبی فڕۆكە لە گەرمیان دۆزرایەوە

پەیامی کورد … دوو تەن بۆمبی فڕۆكە لە گەرمیان دۆزرایەوە

تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین لە گەرمیان بڵاویكردەوە: 18 بۆمبی فڕۆكە و ژمارەیەك پارچە تەقەمەنیی جۆراوجۆریان لە قەزای كفری دۆزیوەتەوە و بۆ شوێنێكی سەلامەت گواستویانەتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٢/٩/٢٠٢١، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/گەرمیان كۆی (١٨) بۆمبی فڕۆكە و ژمارەیەك پارچە تەقەمەنیی جۆراوجۆری لە قەزای كفری چارەسەر كرد.

بۆمبەكان لە جۆری (زاب ١٠٠)ی سووتێنەرن و كێشی هەر یەكێكیان (١٠٧ كغ) و درێژیان (١ مەتر) دەبێت.

سەرباری ئەوانەش، كۆی (٤٦) پارچە تەقەمەنیی دیكە لە هەمان ناوچە دۆزرانەوە و بۆ شوێنی سەلامەت گوازرانەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە