زیاتر لە 10 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار بوون

زیاتر لە 10 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار بوون

پەیامی کورد... زیاتر لە 10 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار بوون



هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەرەکان کردووە و لانی کەم 10 کۆڵبەر بریندار بوون.

لەم بارەیەوە، ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، شەوی شەممە 28/10/2023، زیاتر لە 10 کۆڵبەر کە زۆربەیان خەڵکی شارەکانی سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بوون، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار بوون.

ناسنامەی یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان بە ناوی ئارمان سەلیمی، تەمەن 25 ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان ئاشکرا کراوە و هێشتا ناسنامەی کۆڵبەرەکانی دیکە دیار نییە.

بەگوێرەی ئەو گرتەڤیدیۆ و زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، کۆڵبەرە بریندارەکان بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە