فەرماندەیەکی پۆلیسی ئێران کوژرا

فەرماندەیەکی پۆلیسی ئێران کوژرا

پەیامی کورد... فەرماندەیەکی پۆلیسی ئێران کوژرا


میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند، فەرماندەیەکی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (نۆپۆ) لە مانۆڕێکدا لە شاری زەنجان کوژرا.

مانۆڕەکە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە ڕێگای بیجاڕ بەڕێوە چووە و لە تەقینەوەیەکی نێو مەشقەکانی ئەو مانۆڕەدا سێ ئەندامی نۆپۆ بریندار بوونە و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری بەڕێوەبەری زانکۆی پزیشکیی زەنجانەوە بڵاوی‌کردەوە، دوای سێ ڕۆژ دوو کەس لە بریندارەکان ڕەوانەی ماڵەوە کراونەوە و یەکێکیان بە ناوی عەلی بەیات فەرماندەی یەکەی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، تووشی مەرگی مێشک بووە و گیانی لەدەست داوە.

پارێزگای زەنجان لە باشوورەوە دراوسێی پارێزگای سنەی خۆرهەڵاتی کوردستانە و شاری بیجیاڕیش کەوتووەتە نێوان زەنجان و سنە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە