پەیامی کورد ... هەشت ئەندامی داعش لە سەڵاحەددین دەست بەسەر کران
ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی شانه‌یه‌كی ڕێكخراوی داعشی ڕاگه‌یاند، كه پیلانی هێرشكردنه سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانیان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین داڕشتوه.
ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق له ڕاگه‌ێندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ئۆپراسیۆنێكی فراوان له باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌نجامدراوه و له ئاكامی ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا شانه‌یه‌كی ڕێكخراوی داعش، كه له هه‌شت كه‌س پێكهاتبوو، ده‌ستگیركران.
شانه تیرۆریستییه‌كه پیلانی هێرشكردنه‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانیان له قه‌زای شه‌رگاتی باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین هه‌بوه.
وێڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق، داعشیان له ناوچه‌كان شكستپێهێناوه و شاره‌كانیان ئازادكردوه، به‌ڵام شانه نووستوه‌كانی رێكخراوه‌كه تائێستا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە