حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاو کردەوە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاو کردەوە

پەیامی کورد … حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاو کردەوە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی ٣٣یەمین ساڵوەگەڕی پاکتاو و جینۆسایدی گەلی کوردستان لە لایەن ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە بڵاوکردەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢١،، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا کە بەبۆنەی ٣٣یەمین ساڵوەگەڕی ئەنفال بڵاویکردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە: "‎بە خۆشییەوە ئێستا گەلی کوردستان ماوەتەوە و دیکتاتۆر و بکەرانی ئەنفال لەنێو چوونە، ئەمەش نیشانەی زیندوویەتی نەتەوەکەمان و شکستی پیلانی دوژمنانە".

 

دەقی پەیامەکە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

ئەمڕۆ سی وسێ ساڵ بەسەر پاکتاو و جینۆسایدی گەلی کوردستان لە لایەن ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە تێدەپەڕێت کە بە چەند قۆناغێک و لە ژێر ناوی ئەنفال هەزاران کەسیان زیندەبەچاڵ کرد.

 

 بۆیە لەم ڕۆژەدا سەری نەوازش بۆ شەهیدبوونی هەزاران کەس دادەنەوێنین کە ڕووبەڕووی نەگریسترین و دڕندانەترین کۆمەڵکوژی ناوچەکە و جیهان بوونەوە.

 

بە خۆشییەوە ئێستا گەلی کوردستان ماوەتەوە و دیکتاتۆر و بکەرانی ئەنفال لەنێو چوونە، ئەمەش نیشانەی زیندوویەتی نەتەوەکەمان و شکستی پیلانی دوژمنانە.

 

حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا چی لە توانادا بووبێت دریغی نەکردووە بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەنفال و بەردەوامیش دەبێت لە خزمەتی زیاتریان و داواکردنی ماف و قەرەبووی ماددی و مەعنەوییان لە حكومەتی فیدراڵی عێراق.

 

سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال

 

د. جوتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

14ی نیسانی 2021

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە