پەیامی کورد … هەسەدە دەستگیركردنەوەی 89 ئەندامی هەڵاتووی داعشی ڕاگەیاند
دوای ئەوەی ژمارەیەك لە چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش لە بەندینخانەیەك هەڵهاتن، دواتر هەسەدە دەستگیركردنەوەی 89 ئەندامی هەڵاتووی داعشی ڕاگەیاند.
فەرهاد شامی وتەبێژی هەسەدە بە میدیای ئەمریكی راگەیاند: ئەو 89 ئەندامانەی داعش كە لە بەندینخانەكە رایانكردبوو لە لایەن هەسەدەوە دەستگیركراونەتەوە و گەڕێندراونەتەوە بۆ پشت شیشەكانی زیندان.
بە پێی زانیارییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك (هەسەدە) 110 كەسی كە هەوڵی هەڵاتنیان دابوو دەستگیركراونەتەوە و گەڕێندراونەتەوە بۆ زیندانەكە و 40 چەكداری داعش كوژراون و هەروەها 18 كەسیش لە هێزەكانی هەسەدە و ئاسایشی ناوخۆیی كوژراون.
شەوی پێنج شەممە چەكدارانی داعش هێرشێكیان كردە سەر بەندینخانەی سینا لە شاری حەسەكە و كوژراو و برینداری لێكەوتەوە، زیندانەكە نزیكەی 4 هەزار داعشی دەستگیركراوی تێدایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە